كۆكتێلی چەوەندەر و پرتەقاڵ و لیمۆ و سێو بە سوودترین خواردنەوەتان دەداتێ

بینەر: (6)

هەر جۆرە میوە و سەوزەیەك سوودی تەندروستیی تایبەت بەخۆی هەیە، هەندێك لەوان كاتێك تێكەڵ دەكرێن و دەكرێنە كۆكتێل و دەخورێتەوە، سوودەكانی زیاتر دەبێت، بۆیە پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژە بە كۆكتێلی چەوەندەر و پرتەقاڵ و لیمۆ و سیۆ دەكەن كە زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.

پسپۆرانی بواری خۆراك لەبارەی سوودی خواردنەوەی ئاوی سەوزە و میوەی سروشتی و كۆكتیل، قسەیان بۆ پێگەی “ئەهرام”ی میسری كردووە و تێیاندا بۆ هەر سەوزە و میوەیەك، چەوەندەر و پرتەقاڵ و لیمۆ و سێو، بایەخیان بە جیا كردووەتە نموونە، كاتێك ئەو چوار سەوزە و میوەیە تێكەڵ دەكرێن و دەكرێنە كۆكتێل، پێیان وایە زۆرترین سوود بە جەستە دەگەیەنێت.

ئەوان باس لە چەوەندەر دەكەن كە یەك لەو سەوزانەیە بە نیتراتی خۆراكی دەوڵەمەندە، جەستە دەیگۆڕێ بۆ ئەكسید نیتریك، بەوەیش مادەیەكی لێ دروست دەبێت كە سوودی بۆ دەمارەكان و رێكخستنی هاتوچۆی خوێن هەیە، بۆیە زۆرجار چەوەندەر بە تەنیا دەرمانی لێ دروست دەكرێت.

لەبارەی سوودی پرتەقاڵیش پسپۆران دەڵێن، سەرچاوەیەكی خۆراكیی زۆر گرنگە بۆ ڤیتامین “سی”، ئەویش بەرگریی جەستە بەهێزتر دەكات و هاوكات یارمەتیی جەستە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی كۆلاجین و هەڵمژینی ئەو ئاسنەی لە رووەكەكاندا هەیە.

لەبارەی لیمۆیشەوە دووپاتی دەكەنەوە، بەهەمانشێوەی پرتەقاڵ، لیمۆیش بە ڤیتامین “سی” دەوڵەمەندە و كۆلاجین بەرهەم دێنێت، ئەویش رۆڵی بۆ بەهێزیی بەرگریی جەستە هەیە و ئاسنی ناو رووەكەكان هەڵدەمژێت.

لەبارەی سێویشەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە خۆی و توێكڵەكەی بە ریشاڵ زۆر دەوڵەمەندە و رەگەزە رووەكییەكان لەخۆ دەگرێت، لە ناویاندا بۆلیڤینۆلات.

دواتریش لەبارەی تێكەڵكردنی ئەو سەوزە و میوانە و كردنیان بە كۆكتێل، دووپاتی دەكەنەوە سیستمێكی خۆراكیی هاوسەنگ و بە بەها بە جەستە دەبەخشن، بەو مەرجەی زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئەو كۆكتێلە نەكرێت، نەك لەبری سوودەكەی، بە زیان بگەڕێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *