عێراق و سووریا بۆری نەوتی كەركووك- بانیاس نوێ دەكەنەوە

بینەر: (137)

ئەمڕۆ وەزیری وزەی سووریا بۆ روونكردنەوەی هۆكاری تەنگژەی دوایی كەمیی كارەبا و سووتەمەنی لەو وڵاتە، لەبەردەم ئەنجوومەنی گەلی سووریا باسی كەرتی وزەی سووریا كرد، ئاشكرای كرد كە سەرقاڵی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجین بە هاوكاری لەگەڵ عێراق لەوانە نوێكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك- بانیاس.

محەمەد بەشیر وەزیری وزەی سووریا رای گەیاند كە سووریا رۆژانە پێویستی بە 24 ملیۆن مەتر سێجا غاز هەیە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، توانای ئەو دوو پاڵاوگەی هەن 150 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، جیاوازی ئەوەی هەیە و ئەوەی پێویستە 200 هەزار بەرمیلە و هاوردە دەكرێت.

دووپاتی كردەوە، پاڵاوگەی بانیاس كۆنە و پێویستیی بە تۆژەنكردنەوەیە، یاداشتێكی لێكگەیشتن لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا واژوو كراوە بۆ گۆڕینی هێڵی نەوتی كەركووك- بانیاس بە هاوكاری لەگەڵ عێراق، ئاماژەی كرد، دەكرێ سووریا لەو هێڵە نەوتییەوە رسوومات وەربگرێت و نەوتی لەو رێگەوە دەست بكەوێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *