كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق “سۆمۆ” داشكانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نرخی نه‌وتی خامی به‌سره بۆ مانگی ئاب/ئۆگه‌ست ڕاگه‌یاند، به‌و ئامانجه‌ی سه‌رنجی كڕیاران ڕابكێشێت، تا كه‌شتییه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی هورمز بكه‌ن و نه‌وتی عێراق بكڕن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست “ڕۆیته‌رز” كه‌وتووه، سۆمۆ داوای له كڕیاران كردووه، كه بڕی ئه‌و نه‌وته دیاری بكه‌ن كه بۆ مانگی ئاب/ئۆگه‌ست ده‌یانه‌وێ له عێراقی بكڕن و له به‌نده‌ری به‌سره نه‌وته‌كه‌یان ڕاده‌ست ده‌كرێ و به كه‌شتییه‌كانیان ده‌توانن بیگوێزنه‌وه.
سۆمۆ داشكانی 25 تا 27 دۆلاری بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خام كردووه، به به‌راورد له نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بۆرسه و بازاڕی وزه‌ی دنیا. له هه‌ندێ ده‌سته‌واره ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه كه به‌رمیلێك نه‌وت داشكانی 27.80 سه‌نت تا 29.80 سه‌نت بۆ كڕیاران بكات.
سه‌ره‌ڕای دابه‌زاندنی ئه‌و بڕه زۆره له به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به‌ڵام بوونی كڕیاری نه‌وتی عێراق، به‌هۆی مه‌ترسی و ئالنگارییه‌كان كه له گه‌رووی هورمز ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، كارێكی ئاسان نییه.
















Leave a Reply