بینەر:
(1.2K)
بەرهەم خالید حەمە
سەرەتا زۆر بە داخەوە رۆحی قوربانیان شاد بێت، وە شەرمەزاری بۆ حکومەتی بێ پلانی بە ناو هەرێم.
لە قەزای چەمچەماڵ لافاو بردینی کەچی تانکی سەربانەکانمان ئاوی تێدا نیە! ئەمە قسەی هاوڵاتیەکە وە ئاماژەیەکە جێگای سەرنجە.
کاربەدەستانی ئەو قەزایە دەبێت دەست لە کار بکێشنەوە کە توانای پارێزگاری کردنیان نیە ئەی کاربەدەستی چین؟ لە هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکاندا دەست بەکاربوون و وەرگرتنی پۆست (ئەرکە، ئەخلاقە، کردارە)، لە هەرێمی کوردستان تەنها ناوە یان دەتوانم بڵێم تەنها بۆ خۆ دەوڵەمەند کردنە نەک خزمەت کردن.
قوباد تاڵەبانی ، حکومەتی هەرێمی بێ پلان !
قەرەبووکردنەوەی زیان لێ کەوتواون ئەرکە ئەخلاقە. نەک بیکەن بە دەستکەوت بەسەریانەوە ، ئێوە شکستتان هێناوە لە ئیدارەدانی هاوڵاتیانی هەێمی کوردستان ئەوا ئەمەشی هاتەسەر.














Leave a Reply