گوێز و بادام كامیان سوودی زیاترە؟

بینەر: (5)

چەرەزات بە گشتی بژارەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی گرنگی بە تەندروستییان دەدەن، شارەزایانی بواری خۆراك بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ رێنوێنی خواردنی دەدەن، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندیی بە چەوری ناتێر و ریشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان، گوێز و باوی لە پێشەوەی چەرەزاتەكانن، بەڵام كامیان بۆ تەندروستی دڵ باشترن؟

بەپێی توێژینەوەكان هەردوو جۆرەكە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكەنەوە و ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن باشتر دەكەن، بەڵام هەریەكەیان تایبەتمەندیی خۆراكیی خۆی هەیە، گوێز بە رادەیەكی كەم سوودی زیاترە، چونكە دەوڵەمەندترین جۆرەكانی چەرەزاتە بە ترشی ئەلفا لینۆلینك، كە ترشێكی ئۆمێگا3ی رووەكییە و ژەمێكی، واتە هەر 14 نیو دانە گوێز، بڕی 2.5 گرام لەو ترشەی لەخۆ گرتووە، ئەوەش تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن باشتر دەكات.

بەپێی توێژینەوەكان خواردنی بەردەوامی گوێز یارمەتی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش و كەمكردنەوەی چەورییە سیانییەكان و باشكردنی ئاستی كۆلیسترۆڵ و پاڵپشتیكردنی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەكان دەدات، ئەوانەش بە ئەرێنی كار لە تەندروستی دڵ دەكەن، لەوكاتەی هەر ژەمێكی بادام یان باوی، واتە 23 دەنك، شەش گرام پرۆتین و چوار گرام ریشاڵ و بڕێكی زۆر ڤیتامین ئێچ و مەگنسیۆم و چەورییە ناتێرەكان لەخۆ دەگرێت، بۆیە خواردنی بە رێكوپێكی یارمەتی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵی گشتیی و زیانبەخش دەدات، جیا لە پاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و كەمكردنەوەی هەوكردن لە لەش.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *