سەدر داوا لە ئێران دەكات هێرش نەكاتە سەر خاكی عێراق

بینەر: (1.1K)

سەركۆنەكردنی هێرشە درۆنییەكانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن بەردەوامە، موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی نیشتمانیی شیعە ئاماژە دەكات كە هێرشی درۆنی ئێران بۆ سەر خاكی عێراق، لە بەغدا یان لە كوردستان مایەی خەمبارییە.

سەدر لە تویتێك داوا لە ئێران دەكات هێرش نەكاتە سەر خاكی عێراق و نووسیویەتی، ئەگەر عێراق بە درۆنی دوژمن هێرشی بكرێتە سەر ئەوە مایەی شەرەفمەندییە، بەڵام هێرشكردنە سەر خاكی عێراق لە لایەن درۆنەكانی ئێرانەوە، ئەوە مایەی خەمبارییە، بەتایبەتی بۆ سەر بەرپرسانی عێراقی، لە بەغدا یان لە كوردستان یان لە هەر بستێكی خاكی پیرۆزی عێراق.

روونی كردەوە، پێویستە سوپای پاسدارانی ئێران خاكی عێراق بۆردمان نەكات، چونكە بەو كارە دڵی دوژمن خۆش دەكات.

ئەمڕۆ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران تاوتوێی هێرشەكانی سەر نووسینگەی تایبەتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستنیان لە رێگەی درۆنێكی جۆری “حەدید 110” كرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێوەندییەكە دووپاتی كردووەتەوە كە هێرشەكانی پێشوو بەوە لە لایەن حكوومەتی ئێران پاساوی بۆ دەهێنرایەوە بە بوونی بنكە و بارەگەی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، بەڵام هێرشەكانی دوایی راستەوخۆ بارەگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیان كردووەتە ئامانج، ئەوەش پێشهاتێكی مەترسیدارە و ئاڵۆزی و هەڕەشەی سەر سەقامگیریی ناوچەكە زیاتر دەكات.

حوسێن سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییە بێ پاساوانەی كرد و داوای روونكردنەوەی هەڵوێستی فەرمیی ئێرانی بەرانبەریان كرد، دووپاتی كردەوە كە ئەو جۆرە كارانە پەرەسەندنی مەترسیدارن و لێكەوتەی نەرێنیان لەسەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی ناوچەكە دەبێت.

كيلۆی گۆشت له‌ گرتووخانه‌كانی عێراق به‌ 100 هه‌زار دیناره‌ سەرتاشەكانی سلێمانی بۆ قایمقام: كاتمان بۆ رێكخەن

زۆرترین خوێنراو‌

كۆنگرێسمانێكی پێشوو: واشنتن تاوتوێی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژی ئێران ده‌كات وۆل ستریت جۆرنال: پاسداران ڕاوێژكارانی ناردووه‌ته‌ عێراق و یه‌مه‌ن و لبنان بەغدا هێز بەرەو بیابانەكانی سەر سنووری سعوودیە دەجووڵێنێت

شەڕێكی عەشایەریی گەورە لە باشووری عێراق هەڵگیرسا بە هۆی پشێويی دژە تیرۆر رەوانەی شارێكی عێراق كرا هێرش كرایە سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *