توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە خواردنەوەی كەوچكێكی گەورەی سركەی سێو لەگەڵ ژەمەكانی خواردنی دەوڵەمەند بە كاربۆهیدرات، كاریگەری لەسەر رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن لە دوای ژەمەكان هەیە، ئاماژە دەكەن كە سركەی سێو تا ئاستێك رۆڵی لە رێكخستنی گلوكۆز لە لەش هەیە.
بەپێی شارەزایان سركەی سێو دەبێتە هۆی خاوكردنەوەی بەتاڵبوونی گەدە و زیادكردنی هەڵمژینی گلوكۆز لە ماسولكەكان و كاریگەریشی لەسەر هەرسكردنی شەكر هەیە، ئیمی براونستین پسپۆڕی خۆراك ئاماژە دەكات، كاریكەریی سركەی سێو لە كاتی خواردنی ژەمە دەوڵەمەندەكان بە كاربۆهیدارت زیاتر دەردەكەوێت، بەتایبەتی شەكرە سادەكان كە ئاستی شەكر بە خێرایی بەرز دەكەنەوە.
روونی كردەوە، كەوچكێكی گەورەی لە سركەی سێو بڕی پێویستە بۆ سوود لێ وەرگرتنی، لەو كاتەی گارسیا بنسۆن، شارەزایەكی تری خۆراك، وریایی لە زۆر خواردنی سركە دەدات، دەبێتە هۆی ورووژانی گەروو و گەدە، بە هۆی ترشییەكەیەوە زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت، لەو كاتەی زۆرێك لە توێژینەوەكان دووپاتیان كردووەتەوە كە بەكارهێنانی رێكوپێكی سركەی سێو بۆ چەند هەفتەیەك، كاریگەری لەسەر شەكرەی خوێنی رۆژانە و سێ مانگی، جیا لە رێژەی شەكرە لە دوای ژەمەكان هەیە.












Leave a Reply