سبەی ئەپڵیكەیشنی “ئی پسوولە” دەكەوێتەوە كار و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە، قەرزی كۆنی كارەبایان بە داشكاندنی 50% بدەنەوە.
سبەی دووشەم سێی ئاب، ئەپڵیكەیشنەكە دەكەوێتەوە كار و لە وەشانی نوێی ئەپڵیكەیشنەكەدا خانەیەكی تایبەت زیاد كراوە، تایبەتە بە داشكاندنی 50%ـی قەرزی كۆنی كارەبای پێش پڕۆژەی “رووناكی”.
بەگوێرەی بڕیاری حكوومەت، لە سبەیەوە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی كۆنی كارەبایان لەسەرە، دەتوانن سوودمەند بن لەم داشكاندنە. بڕیاری داشكاندنەكە بەم شێوەیە دەبێت: 50% داشكاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و كشتوكاڵی، هەروەها 25% داشكاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری.
ئەم دەرفەتەی داشكاندن تا 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، واتە هاووڵاتییان نزیكەی مانگێك و حەوت رۆژیان لە بەردەمدایە بۆ دانەوەی قەرزەكانیان.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمە كۆتا جارە داشكاندن بەو شێوەیە بكرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەكان نەدرێنەوە، ئەوا وەزارەت میكانیزمێكی تر وەردەگیرێتەوە.
















Leave a Reply