له دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه زانای به‌ریتانی چارلز داروین به‌ر له 150 ساڵ باسی كردووه، توێژه‌ران ڕووهكێكیان دۆزییه‌وه له چیاكانی چین گه‌شه ده‌كات و له ڕێی خواردنی گۆشت و مێرووله‌كانه‌وه برسیه‌تی خۆی ناهێڵێت و گه‌شه ده‌كات.
توێژینه‌وه‌ی سه‌ر ئه‌و ڕووه‌كه له بڵاوكراوه‌ی Nature Communications بڵاوكراوه‌ته‌وه و ناوی زانستی ڕووه‌كه‌كه به ساكسیفراگه كاندڵبراوم نراوه، كه له به‌رزاییه‌كانی چینگهای و تبت و چیاكانی ههنگدوان له باشووری ڕۆژئاوای چین گه‌شه ده‌كات.
ئه‌و ڕووه‌كه مێرووله بێ زیانه‌كان ده‌خوات و ماده‌یه‌كی به‌ستنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڵاكانی ده‌رده‌دات، تا مێرووله‌كانی پێ بگرێ و گه‌ڵاكانی داده‌خات دوای گرتنی مێرووله‌كان و ترشی جۆراوجۆر ده‌خاته سه‌ر مێرووله‌كان، تا هه‌ره‌سی بكات و سووده خۆراكییه‌كانی لێ وه‌ربگرێت، به تایبه‌تی نایترۆجین، كه قورسه له ژینگه‌یه‌كی چیایی ده‌ستیان بكه‌وێت.
توێژه‌ران بوونی رووه‌كی گۆشتخۆریان سه‌لماند له ڕێی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه، له‌وانه‌یش ڕوانین له ئاستی ناتیرۆجین له جه‌سته‌ی مێشووله‌كان، به‌وهۆیه‌وه ڕووه‌كه نایترۆجین له ڕێی خواردنی مێرووله‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێ و گه‌شه به‌خۆی ده‌دات.
















Leave a Reply