كولێرە بەڕۆنی كۆیە دەخرێتە لیستی خۆراكی كولتووری دنیا

بینەر: (99)

چالاكێكی مەدەنی كار لەسەر ئەوە دەكات كە كولێرە بەڕۆنی كۆیە بەناوی كوردستانەوە بخرێتە لیستی خۆراكی كولتووری كە لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە رێكدەخرێت و دەڵێ‌، لەماوەی رابردوودا 11 خۆراكی تر خراوەتە ئەو لیستە، بەڵام هی كوردستانی تێدا نییە.

كولێرە بەڕۆنی كۆیە مێژوویەكی دێرێنی هەیە و ئێستە تەنیا لە كۆیە نەماوەتەوە، بەڵكو لە زۆربەی شارەكانی كوردستان كراوەتەوە و هەر بەناوی كۆیەیش دەكرێت.

مامۆستا یوسف كەمال توێژەری كۆمەڵایەتییە و خەڵكی هەولێرە، بە “وشە”ی گوت، رێكخراوی یونسكۆ لیستێكی خۆراكی گەلانی هەیە بە گوێرەی كولتووری شوێنەكە دەناسرێتەوە، ئێستە كاتی ئەوەیە كە كولێرە بەرۆنی كۆیە بەهۆی مێژووەكەیەوە بخرێتە ئەو لیستە.

ڕوونیشی كردەوە كە كولێرە بەرۆنی كۆیە ئێستە لە زۆر شوێن كراوەتەوە تەنانەت لە بەغدایش یەك فڕنی هەیە بەناوی كولێرە بەرۆنی كۆیە.

باسی لەوەیش كرد كە لەماوەی رابردوودا 11 خۆراكی تر خراونەتە ئەو لیستە بەناوی عێراق و ناوچەكەوە، بەڵام بەناوی كوردستانەوە نین، بۆیە لیستی كولتووری دنیا لە كولێرە بەرۆنی كەمە و پێویستە بخرێتە ئەو لیستەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *