داهێنانێكی نوێ.. ئامێرێك بە قەد تاڵی موویەك كێشەكانی مێشك چارە دەكات

بینەر: (10)

داهێنانێكی نوێی بواری پزیشكی بڵاو كرایەوە، بریتییە لە بۆڕییەكی زۆر باریك و هاوشێوەی تاڵە موویەك كە دەبرێتە ناو كەللەی سەرەوە، سێ كێشەی سەرەكیی مێشكی مرۆڤی پێ چارەسەر دەكرێت.

ئەو ئامێرە لە پۆلیمریای بەرز و نەرم دروست كراوە و دەتوانێ لە ڕێی كونێكی زۆر بچووكی كەللەی سەرەوە ڕەوانەی ناو مێشك بكرێت، دەرفەتی گەورە بە توێژەران و پزیشكانی بواری مێشك دەدات، تا لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر مێشك بكەن و چارەسەری گرفت و كێشە تەندروستییەكانی مێشك بكەن.

توێژەرانی زانكۆی تەكنیكی لە دانیمارك و زانكۆی كۆپنهاگن و كۆلێژی لەندەن و زانكۆی مانچستەر، بەیەكەوە ئەو ئامێرەیان بەرهەم هێناوە و وردەكارییەكەیشیان لە بڵاوكراوەی ئەدڤانسد ساینس بڵاو كردووەتەوە. ناوی ئامێرەكە نراوە “میحوەری كارەبایی مایكرۆسیالی” و تیرەكەی 420 تا 440 میكرۆمەتر دەبێت.

ئەو داهێنانە نوێیە چارەسەری سێ كێشەی مێشك دەكات، یەكەمیان تۆماركردنی چالاكی كارەبایی ناو مێشك، لە ناوچە جیاجیاكانەوە لەسەر مێشكی میشكی تاقیگە تاقی كراوەتەوە، ئاماژەكان بۆ بەردەستی پزیشك و توێژەرەكان ڕەوانە دەكات.

ئەركی دووەمی بریتییە لە هاندانی چالاكبوونەوەی خانەكانی مێشك لە ڕێی بەكارهێنانی ڕووناكییەوە، شەپۆلی رووناكی بە خانەكان دەگەیەنێت و دووبارە چالاكیان دەكاتەوە و كاردانەوەیان بۆ ڕووناكی دروست دەبێت، توێژەران لە ڕێی ڕووناكی شینەوە توانیان خانەكانی مێشكی مشكی تاقیگە لە ڕێی ئەو ئامێرە چالاك بكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *