تەرمی منداڵێكی رووداوەكەی گەلیی عەلی بەگ دۆزرایەوە

بینەر: (986)

تەرمی یەكێك لەو منداڵانە دۆزرایەوە كە شەوی هەینیی رابردوو، لە رووداوێكدا كەوتبوونە رووباری گەلیی عەلی بەگ.

شەوی هەینی؛ یەكی ئایار، لەسەر رێی هامڵتن و لە نزیك كانی ماران لە گەلیی عەلی بەگ، ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەست دا و كەوتە ئاوی رووبارەكەوە.

لە رووداوەكەدا، شۆفێرەكە و ژنێك رزگاریان بوو، بەڵام سێ منداڵ بە ناوەكانی “ئادەم خورشید /سێ ساڵ/ و لاوەند خورشید /حەوت ساڵ/ و مینا عیسا /17 ساڵ/ لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەدا نوقم بوون.

كەمێك لەمەوبەر زانیاری گەیشتە “وشە” كە تەرمێك لە رووبارەكە دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت تەرمی لاوەند خورشیدی حەوت ساڵان بێت. هێشتا تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە تەواوی زانیارییەكەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *