تا ئێستە هەزار و 600 كەشتی گیریان خواردووە و 32یش هێرشیان كراوەتەسەر

بینەر: (1.1K)

سی ئێن ئێن نووسیویەتی، جیا لەو ژمارە زۆرەی كەشتی كە گیریان خواردووە، لە سەرەتای جەنگیشەوە تا ئێستە 32 كەشتی هێرشیان كراوەتەسەر، ئەمەیش زیانی ملیۆنان دۆلاری بە كۆمپانیاكانی گواستنەوە و لۆجستی گەیاندووە، لە تەك ئەوەیشدا ئەو كۆمپانیایانەی گواستنەوە گرێبەستیان هەیە بۆ گواستنەوەی كاڵاكان، بەڵام بەهۆی وەستانی جووڵەی كەشتیوانی، ناتوانن پابەندی گرێبەستەكان بن و تووشی تەنگژەی دارایی قووڵ دەبنەوە.

جین سیرۆكا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەندەری لۆس ئەنجلس دەڵێ، جووڵەی كەشتییەكان ئەگەر بە یاوەری هێزەكانی ئەمەریكایش بێ، پێویستە زۆر بە وردی جووڵە بكەن و هەنگاو بهاوێژین، پێویستیان بەوەیە متمانەی زۆریان پێ بدرێت، تا بەوپەڕی ئارامییەوە گەرووی هورمز تێپەڕ ببن.

لە ئەنجامی ئەو 32 كەشتییەیش كە هێرشیان كراوەتەسەر، 10 كەس گیانیان لە دەست داوە و 12ی تریش بەلایەنی كەمەوە بریندار بوون، رێكخراوی دەریاوانیی دنیا پشتڕاستی ئەو زانیارییانە دەكاتەوە و لەگەڵ كەشتییە گیرخواردووەكان لەسەر هێڵن و داوایان لێ دەكات لەوپەڕی وریاییدا بن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *