بەهای دۆلار بەرز بووەوە

بینەر: (42)

بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەرز بووەوە و بەراورد بەرۆژانی پێشوو، هەزار و 800 دینار بەرز بووەتەوە، واتا ئێستە 100 دۆلار بەرانبەر بە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، لە بازاڕەكانی دۆلار لە هەولێر و سلێمانی، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمار كرد، لە كاتێكدا دوو هەفتەی پێشوو تا ئاستێك نرخەكەی پاشەكشەی كردبوو لە بەرزبوونەوە.

تا دوێنی هەینی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەركرا، بەڵام ئەمڕۆ هەزار و 800 دیناری تری هاتووەتە سەر و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەگوێرەی بۆچوونی شارەزایان، زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەیە.

جێی بیرهێنانەوەیە كە هەر ئەمساڵ دۆلار ژمارەی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆمار كرد، لە مانگی ئادار و نیسانی رابردوودا 100 دۆلار بە 156 هەزار زیاتر مامەڵەی پێوە دەكرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *