“بە ئەگەرێكی زۆر 48 سەعاتی داهاتوو مووچەی كوردستان دەگات”

بینەر: (30)

بەپێی بەدواداچوونی “وشە” لە تەواوی ئەمڕۆدا، چەند زانیارییەكی لەبارەی گەیشتنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بە دەست گەیشتووە.

بەپێی زانیارییەكان، بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە 48 سەعاتی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لە عێراقەوە رەوانە دەكرێت ئەوەیش دوای ئەوە ئەمڕۆ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق نووسراوی ژمێركاری بۆ ناردنی مووچە واژوو كردووە.

بە پێی قسەی دوو سەرچاوەی ئاگەدار، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و زانیاری ئەوەیان هەیە كە لە 48 سەعاتی داهاتوودا پارەی مووچە دەگات.

مانگی رابردوو رۆژانی هەینی و شەموو كەوتە ناو خشتەی مووچەكەوە و مووچە لەو رۆژانەدا نەدرا، ئەوەیش نارەزایی خەڵكی لێ‌ كەوتووە، چونكەپێویستە لەكاتی پشوویشدا پارە بخرێتە سەر هەژماری من و خەڵك وەك هەمیشە بە ئاسوودەیی پارەكانیان راكێشن. بۆیە بەم ئەم مانگە پێشبینی دەكرێت مووچە بە سێ‌ رۆژ دابەش بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *