بووک و زاوا لە شەوی ئاهەنگەکەیاندا گیانیان لەدەست دا

بینەر: (34)

ئەمڕۆ سێشەم 20ی ئۆکتۆبەر، لە ناوچەی قوبێسات لە پارێزگای سوهاجی میسر، ڕووداوێکی زۆر دڵتەزێن ڕووی دا، کاتێک لە شەوی ئاهەنگی هاوسەرگیریاندا، ئۆتۆمبێلی بووک و زاوا کەوتە ناو خەندەقێکی ئاوەوە و بەهۆیەوە خۆیان و ئامۆزایەکی بووکەکە گیانیان لەدەست دا.

لە ڕووداوەکەدا بووکەکە کە تەمەنی 23 ساڵ بوو، لەگەڵ زاواكە كە تەمەنی 20 ساڵ بوو، دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا. لە هەمان کاتدا تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد بۆ دۆزینەوەی زاواکە کە دوای ڕووداوەکە بێسەروشوێن ببوو.

دوای بەردەوامبوونی پرۆسەی گەڕان، تیمەکانی ڕزگارکردن توانییان تەرمی زاواکە بدۆزنەوە و دەستبەجێ لە ئاوەکە دەرهێنرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *