بینەر:
(1.3K)
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداریكردنی بانكی نیشتیمانیی عێراقی (NBI) لە پڕۆژەی ئی-پسوولە، ڕادەگەیەنێت.
بانكی نیشتیمانیی عێراقی دەبێتە نۆەمین هاوبەش كە خزمەتگوزاریی پارەدانی دیجیتاڵی لە ڕێگەی ئی-پسوولە چالاك دەكات، ئەمەیش دوای بانك و جزدانەكانی AsiaPay، FastPay، FIB, NassWallet، RTB، IIB، ZainCash، و Cihan Bank. ئەمە دەستگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتییان بەرفراوانتر دەكات.
بەكارهێنەرانی بانكی نیشتیمانیی عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایل و پۆرتاڵی ئۆنلاینی بانكەكە، سەكۆی ئی-پسوولە بەكاربهێنن.
















Leave a Reply