نەخۆشی شەكرە، نەخۆشییەكی درێژخایەنی سەردەمە و چەند جۆر و هۆكارێكی هەیە، بڵاوترینیان جۆری دووەمە، كاتێك پەنكریاس ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بێنێت، یان خانەكانی لەش بەرگری بۆ كاری ئەنسۆلین دروست دەكەن و لە هەردوو حاڵەت شەكری خوێن بەرز دەبێت و ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، لە ماوەی چەند ساڵێك كاریگەرییە نەرێنییەكانی دەردەكەوێت.
توێژینەوەیەكی نوێی دانیماركی بوونی پێوەندییەكی بەهێز لە نێوان تووشبوون بە شەكرەی دووگیانی و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەكرە لە قۆناغێكی زووی تەمەن ئاشكرا دەكات، دووپاتی دەكاتەوە كە دیارنەمانی شەكرە لە دوای دووگیانی مانای كۆتاهاتنی مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییە لەسەر ئاستی درێژخایەن نییە.
بەپێی توێژینەوەكە ئەو ژنانەی لە كاتی دووگیانیدا تووشی شەكرەی خوێن بوونە، دوای ئەوە زووتر، واتە پێش 13 ساڵ لە ژنانی ئاسایی تووشی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بوونە، توێژینەوەكە نزیكەی سێ هەزار ژنی گرتەوە كە تووشی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە بوونە، دەركەوت ئەوانە شەكرەی دووگیانیان هەبووە، دوای چاكبوونەوە لە تەمەنی 43.5 ساڵی تووشی جۆری دووەمی شەكرە بوونە، بە بەراورد بە 56.3 ساڵ بۆ ئەوانەی شەكرەی دووگیانیان نەبووە.












Leave a Reply