ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

بینەر: (1.2K)

ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست دەكرێت كە مووچەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت و تا ڕۆژی پێنجشەم 24ی ئەیلوول، سەرجەمیان مووچەكانیان وەردەگرن.

باسی لەوەش كردووە: لە هەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لە دوای یەكی تەمووزی 2024ەوە، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە 80 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر هەن، كە بەشێوەی گرێبەست كار دەكەن و مووچەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

دوێنێ فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ڕای گەیاند، سەرجەم گرێبەستەكان لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 دەكرێنە هەمیشەیی و لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیر كراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *