بینەر:
(1.2K)
وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بڵاویان كردەوە، پاش تێكچوونی دۆخی تەناهی و داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، بڕیار درا لە مانگی نیسانی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لەلایەن هەشت وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانیی ئۆپیك پڵەسەوە زیاد بكرێت.
وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، لەبارەی زیادكردنی بەرهەمێنانی نەوت لە مانگی نیسانی داهاتووەوە، لەلایەن هەشت وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپیك پڵەس، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، پاش پەرەسەندنی هێرشە سەربازییەكانی نێوان ئەمەریكا، ئیسرائیل و ئێران، هەشت وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپیك پڵەس بڕیاریان دا بۆ مانگی نیسانی داهاتوو، بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 206 هەزار بەرمیل زیاد بكرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیارە ئەم ڕێككەوتنە لە مانگی نیسانی 2026 بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
















Leave a Reply