نەوت روونكردنەوە لەسەر هەرزانكردنی نەوتی عێراق دەدات

بینەر: (5)

وەزارەتی نەوتی عێراق روونی دەكاتەوە، ئەو هەرزانكردنەی كۆمپانیای سۆمۆ بۆ نەوتی عێراق ئەنجامی دەدات جێگیر نییە و بە هۆی ئەو بارودۆخەیە كە بە هۆی داخستنی گەرووی هورمز دروست بووە.

ئەمڕۆ هەینی حەوتی ئاب سەلیم روكابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق روونكردنەوەی لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوتی عێراق دەدات و دەڵێ‌،”بابەتی ئەو داشكاندنەی لە نرخی نەوت هەیە لەسەر ئاستی جیهان باوە و چونكە ئەمڕۆ بارودۆخەكە ئاسایی نییە، خەرجی گواستنەوە و باركردن كاریگەری بەسەر كۆمپانیا كڕیارەكان هەیە”.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوت روونی دەكاتەوە داشكاندنەكە جێگیر نییە، بەڵكو نرخێك لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە دەخرێتەڕوو، ئەو كۆمپانیای پێ رازی دەبێت ئەوا ئەو كڕیارە.

بە هۆی داخستنی گەرووی هورمز ئێستە عێراق بە شێوازێكی تر نەوت دەفرۆشێت كە بە سیستەمی FOB دەناسرێت ئەویش بریتیە لەوەی عێراق تا نەوتەكە بۆ سەر كەشتییەكە بار دەكرێت، بەرپرسیارێتی گواستنەوە لە ئەستۆ دەگرێت و دواتر دەكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیای كڕیار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *