عێراق دەروازەیەكی نوێی هەناردەكردنی نەوت لە كوردستانەوە دەكاتەوە

بینەر: (1.1K)

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕای گەیاند، پلانێكی ستراتیجیی نوێی بۆ هەمەجۆركردنی ڕێڕەوەكانی هەناردەی نەوت داناوە كە پشت بە تەنیا بەندەری باشوور نابەستێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، نەسیر عەزیز بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دەرھێنان، سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كردووە بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕێكی نوێی بۆڕیی نەوت.

وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە، ئەم پڕۆژەیە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پاڵپشتی و بەهێزكردنی هەناردەی نەوتی عێراق و دروستكردنی دەروازەی نوێ جگە لە دەروازە سەرەكییەكەی باشوور، ئەمەش وا دەكات سیستمی هەناردەكردن ئاسانتر بێت و بژاردەی زیاتری لە بەردەستدا بێت بۆ گەیشتن بە بازاڕەكانی دنیا.

بەپێی پلانەكە، پڕۆژەكە لە دوو ڕێڕەوی سەرەكی پێكدێت:

1. ڕێڕەوی یەكەم: بەسرە – حەدیسە – پێشخاپوور

2. ڕێڕەوی دووەم: حەدیسە – بانیاس

عەزیز ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە میكانیزمی جێبەجێكردن خێرا بكرێت و گفتوگۆكان لەگەڵ هاوپەیمانی كۆمپانیا جیهانییەكان كە بریتین لە UCC و TI CAPITAL و CHEVRON .

لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نەوتی بەسرە و نوێنەرانی كۆمپانیاكانی نەوتی باكور و نەوتی میسان و كۆمپانیای سۆمۆ ئامادە بوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *