دوای توركیا.. عێراق بۆ هەناردنی نەوت روو لە ئوردن و سووریا دەكات

بینەر: (956)

لە دوای داخرانی گەرووی هورمز بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمەریكا، كە زۆرینەی هەناردنی نەوتی عێراق بەو رێگایەوە دەگەیشتە بازاڕەكانی دنیا، عێراق چەند مانگێكە بەهۆی نەمانی داهاتی فرۆشتنی نەوت چووەتە ناو تەنگژەیەكی قووڵی داراییەوە و خەریكە مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی دوا دەكەوێت، ئەوەش وای كرد كە بیر لە دەروازەیتری هەناردن بۆ نەوتەكەی بكاتەوە.

زەینەب خەزرەجی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئێستە وەزارەتی نەوتی عێراق كار لەسەر جوراوجۆركردنی دەروازەكانی هەناردنی نەوت دەكات، لە دوای زیادكردنی هەناردن لە رێگەی توركیا، بەرەو سووریا و ئوردن و وڵاتانی تر هەنگاو دەنێت بۆ هەناردنی نەوتەكەی، ئاماژەی كرد، بەم دواییە حكوومەتی عێراق رێككەوتنێكی بۆ هەناردەكردنی رۆژانەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی واژوو كرد.

هاوكات ئاماژەی كرد كە حكوومەتی عێراق خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە هاتوچۆی كەشتییە نەوتبەرەكانی عێراق لە گەرووی هورمز، كە بەهۆی شەڕەوە داخراوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند كە بە نیازە سیستمێكی نوێی بۆری بۆ گواستنەوە و هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە دوو ئاراستە دامەزرێنێت، لە بەسرەوە حەدیسە و فیشخاپوورەوە و دووەم لە حەدیسەوە بەرەو بەندەری بانیاس لە سووریا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *