وەزیری نەوتی عێراق بۆ واژووكردنی رێككەوتن بەرەو توركیا بەڕێ‌ كەوت

بینەر: (40)

باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق، بەرەو توركیا بەڕێ‌ كەوت بۆ واژووكردنی رێككەوتنێكی تایبەت بە گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهانی توركیا.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق بەرەو توركیا بەڕێ‌ كەوت و بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوودا، رێككەوتنێك لەگەڵ توركیا واژوو بكات كە تایبەتە بە گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان.

رۆژی سێشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتیی شاندێكی وەزاری كرد لە توركیادا و كۆمەڵێك رێككەوتن و یاداشت واژوو كران.

توركیا ساڵی رابردوو بڕیاری دا رێككەوتنی نەوت بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق درێژ نەكاتەوە كە لە سەرەتای حەفتەكانی سەتەی رابردوو لەگەڵ عێراق كراوە، بە هۆكاری ئەوەی خوازیاری رێككەوتنێكی نوێیە كە ئەمڕۆ واژوو دەكرێت، بەڵام هێشتا وردەكارییەكانی بڵاو نەكراونەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *