بینەر:
(55)
میدیای عێراقی بڵاو كردووەتەوە، حكوومەتی عێراق سێ ترلیۆن دینار لە بانكەكانی ناوخۆ قەرز دەكات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بكات.
ئەمڕۆ یەكشەم دووی ئاب، ماڵپەڕی شەفەق نیوز و كەناڵی وەن تیڤی و چەندان ماڵپەڕی تر بڵاویان كردووەتەوە، حكوومەت سێ ترلیۆن دینار قەرز دەكات بۆ ئەوەی مووچەی هاووڵاتییانی دابین بكات.
لەوانە ماڵپەڕی شەفەق نیوز بە ناوی سێ سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی دارایی و سەرچاوەیەكی نزیك لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گوتوویانە قەرزەكە لە بانكە ناوخۆییەكان دەبێت و سووی ساڵانەی قەرزەكانیش 5.25% دەبێت. قەبارەی قەرزەكەیش لە نێوان 106 تا 125 ترلیۆن دینار دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، لە پێنج مانگی رابردوودا عێراق بە هۆی جەنگی ئێرانەوە 30 ملیار دۆلاری لە دەست داوە.
















Leave a Reply