نرخی نەوت چی بەسەر دێت؟

بینەر: (1.5K)

بەو پێیەی عێراق بەكێكە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و بودجەكەی نیوچە تەواوەتی پشت بە داهاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێت و ئێستەش شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە گەرووی هورمز كۆ بوونەتەوە، كە زۆرینەی نەوتی عێراق بەوێدا تێپەڕ دەبێت، جیا لەوە غاز و نەوتێكی زۆر بە گەرووەكەوە بەرەو بازاڕەكانی دنیا دەچێت، بۆیە كاریگەریی شەڕی ئێران و ئەمەریكا بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە زۆر كاری كردووەتە سەر نرخی نەوت، بەڵام نرخەكەی چی بەسەر دێت؟

دامەزراوەی “ستاندەرد ئاند بۆرز گڵۆباڵ”، باسی نرخی نەوت لە 2026 تا 2031 دەكات، لەسەر بنەمای ئاڵۆزییەكان و توندی شەڕ و كاریگەری لەسەر هاتوچۆی نەوت و خواست لە بازاڕەكان، چوار سیناریۆ بۆ دۆخەكەی پێشبینی دەكات، یەكەم/ ئەگەر شەڕ روونەدات و گەیشتنی نەوت ئاسایی بێتەوە، پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلی نەوت لە 2028 بگاتە 62 دۆلار، بەرهەمهێنانی رۆژانە لە 87.1 ملیۆن بەرمیل لە 2026 بۆ 87 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە لە 2031 بەرز ببێتەوە.

دووەم/ شەڕ بوەستێت و دۆخەكە زوو ئاسایی ببێتەوە، لە 2028 نرخی خاوی برێنت دەگاتە 65 دۆلار و بەرهەمهێنان لە 2026 دەگاتە 80.7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، سێیەم/ بەردەوامبوونی ناوە ناوەی ئاڵۆزییەكان، پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلی نەوت لە 2028 بگاتە 75 دۆلار و بەرهەمی رۆژانە لە 2026 بگاتە 80.9 ملیۆن بەرمیل، چوارەم/ بەردەوامبوونی كێشەی گەرووی هورمز بۆ چەند ساڵێك، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، رەنگە لە 2028 بگاتە 110 دۆلار بۆ بەرمیلێك، بەرهەمهێنانیش بۆ 79.8 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە كەم دەبێتەوە.

دامەزراوەكە ئاماژە دەكات كە هۆكاری یەكلاكەرەوە لە دیاریكردنی نرخی نەوت هەڵگیرسانی شەڕ نییە، بەڵكو پەككەوتنی هاتوچۆی دەریاییە لە گەرووی هورمز، ئەگەر دۆخەكە زوو كۆتایی بێت، نرخی نەوت دەگەڕێتەوە نێوان 65 بۆ 75 دۆلار بۆ بەرمیلێك، ئەگەر بۆ ساڵانێك بەردەوام بێت نرخی خاوی برێنت دەگاتە 110 دۆلار بۆ بەرمیلێك، ئەوكاتیش بەرهەمهێنان و خواست كەم دەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *