ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی ئه‌گه‌ری بڵاوه‌پێكردنی زیاتری چه‌كی ئه‌تۆمی له وڵاتانی تری ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی تری هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆیان پێشانداوه بۆ ئۆپراسیۆنی بڵاوه‌پێكردنی زیاتری مووشه‌كی ئه‌تۆمی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێنج وڵاته ئه‌وروپییه‌ی كه ئێسته مووشه‌كی ئه‌تۆمیان تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز، ئاژانسی ڕۆیته‌رز پێوه‌ندی به سێ به‌رپرس و سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌داره‌وه كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی دروستی زانیارییه‌كان له‌و سه‌رچاوانه پشتڕاست بكاته‌وه.
ئێسته ئه‌مه‌ریكا بۆمب و مووشه‌كی ئه‌تۆمی له پێنج وڵاتی ئه‌وروپا و وڵاتێكی تری ئه‌ندام له ناتۆ هه‌یه، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی دابه‌شكردنی چه‌ك له نێو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، ئه‌و وڵاتانه‌یش بریتین له “ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، توركیا”. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فاینه‌نشاڵ تایمز، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ مووشه‌كی ئه‌تۆمی له وڵاتانی تریش جێگیر بكات.
















Leave a Reply