ئاژانسێكی هەواڵی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كەشتییەكی زەبەلاحی پڕ لە نەوتی عێراق بە كەناراوەكانی ئێران و دوای ڕەزامەندیی تاران، بە گەرووی هورمز تێپەڕی و بەرەو ئاوەكانی كەنداوی عومان جووڵە دەكات.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز، ئەو ڕێیانەی گرتووەتەبەر كە ئێران بۆ كەشتییەكان دیاریی كردووە و بە ئاگاداری و رەزامەندیی تاران، كەشتییەكە توانیویەتی گەرووی هورمز ببڕێ و بچێتە ئاوەكانی كەنداوی عومان.
كەشتییەكە بەرەو ڤێتنام دەڕوات و بڕێكی زۆر نەوتی عێراقی هەڵگرتووە، تێپەڕینیشی بە گەرووی هورمز لە كاتێكدایە، گرژییەكان لە ئاوەكانی ناوچەكە بەردەوامییان هەیە و ئێران گەرووی هورمزی داخستووە، ئەمەریكایش لە باشووری گەرووەكەوە گەمارۆی دەریایی سەپاندووەتە سەر ئەو كەشتییانەی كە دەچنە بەندەرەكان یان لە بەندەرەكانی ئێرانەوە دەیانەوێ بچنە ئاوەكانی دەریای عەرەب.
















Leave a Reply