زیانێكی زۆر بەكۆمپانیا گەشتیارییەكانی كوردستان كەوتووە

بینەر: (1.5K)

هەشت رۆژە گەشتی هەزارانی گەشتیار راگیراون و بەهۆی ئاڵۆزی ناوچەكەوە، زیانێكی زۆر بەكۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی هەولێر و سلێمانی كەوتووە.

هەولێر و سلێمانی هەشت رۆژە گەشتە ئاسمانییەكانیان راگیراون، لەم هەشت رۆژەدا زیانی هەزاران دۆلاری بە كۆمپانیا گەشتیارییەكان گەیاندووە، لە كاتێكدا هێشتا دیار نییە كەی دەتوانن دەست بەكار بكەنەوە.

شێرزاد زراری بەرپرسی گەشتوگوزار لە كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی هەولێر ڕای گەیاند: “زیانەكان زۆرن و هەژماركردنیان ئاڵۆزە، چونكە ڕاگرتنی گەشتی هەر فڕۆكەیەك زیانی 450 دۆلار بە هێڵی ئاسمانی عێراق دەگەیەنێت، لە كاتێكدا هەزاران گەشت ڕاگیراون”.

بەرپرسی گەشتوگوزار لە كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی هەولێر گوتیشی: “هەر گەشتیارێك كە گەشت دەكات لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە، 50 بۆ 60 دۆلار باجی گەشت دەدات و بەڕاگرتنی گەشتەكان، سەرجەم ئەم داهاتانە لە دەست دەچن”.

پەلاماری ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران زیانێكی زۆری بە كەرتی گەشتیاری و فڕۆكەوانی عێراق گەیاندووە، ماوەی هەشت رۆژە هیچ گەشتێك لە فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە نەكراوە و هێشتا دیاریش نییە كەی دەتوانرێت گەشتەكان دەست پێ بكرێنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت قەبارەی زیانەكان گەورەتر بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *