بینەر:
(945)
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى عه‌دنان فه‌یحان پارێزگارى بابلى بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دیارى كردووه، ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ى دێت كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان شاخه‌وان عه‌بدوڵاى بۆ جێگرى دووه‌م كاندید كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م، بڕیاره دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت، جیا له‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى ئه‌م خوله سوێند ده‌خۆن، ده‌بێت سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێرن.
پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ پێكهاته‌ى سوننه‌یه، دوو كاندیدیان هه‌یه؛ موسه‌نا سامه‌رائى و هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی. پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ شیعه‌یه و كاندیده‌كه‌یان عه‌دنان فه‌یحانه كه پارێزگارى بابله و سه‌ر به عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه.















Leave a Reply