بزووتنەوەی حەماس ددان بە كوژرانی پۆلێك لە سەركردەكانی دادەنێت

بینەر: (932)

ئەمڕۆ دووشەم كەتیبەكانی عزەدینی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە تۆمارێكی ڤیدیۆیی ددانی بە كوژرانی پۆلێك لە سەركردەكانی بە دەستی ئیسرائیل دانا، لەوانە ئەبو عوبەیدەی گوتەبێژە فەرمییەكەی و محەمەد سنوار و محەمەد شبانە و رائید سەعد و ئەبو عەمەری سووری.

ئەمڕۆ گوتەبێژی نوێی عزەدین قەسام لە تۆمارێكی ڤیۆدیۆۆ 21 خولەكی رای گەیاند كە سنووار بە هاوەڵی شبانە كوژراوە، ئەو باسی كوژرانی هەریەك لە محەمەد سنوار سەرۆك ئەركانی كەتیبەكانی عزەدین قەسام و محەمەد شبانە فەرماندەی لیوای رەفەح و رائید سەعد فەرماندەی بەشی بەرهەمهێنانی چەك و ئۆپراسیۆنەكان و حەكیم عیسا و ئەبو عوبەیدە گوتەبێژی قەسام، ئەوان لە بۆردمانی ئیسرائیل لە دوای ئاگربەست لە غەزە كوژران.

ئەمە و لە دوای هێرشەكەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023، شەڕی غەزە دەستی پێ كرد، جیا لەو وێرانكاریی و كوشتارە گەورەی دووچاری فەلەستینییەكان و كەرتی غەزە هاتەوە، زۆرێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس كوژران، لەوانە ئیسماعیل هەنییە و یەحیا سنوار و هیتریش.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *