بافڵ تاڵەبانی بۆ شاندی پەیەدە: دەبێت مافی کورد لە سوریای نوێدا مسۆگەر بێت

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە دیدارەکەدا نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، \”دەبێت مافی کورد لە سوریای نوێدا مسۆگەر بێت و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات\”.

لای خۆیەوە، شاندی پەیەدە سڵاوی مەزڵوم عەبدییان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی و پشتیوانی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە.

PM:06:22:26/08/2025

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

ئه‌م بابه‌ته 32
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *