سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی هەرێم: جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا نابێت ببێتە هۆی پشێوی و زیانگەیاندن

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێسیتگەنیوز-

سەرۆکایەتیی داواكاری گشتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێدا دەڵێت، \”جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا نابێت ببێتە هۆی پشێوی و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەت\”.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئابی 2025، سەرۆکایەتیی داواكاری گشتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \”وەک ئاشکرایە لای هەموو لایەک کە یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانی یاساکان بریتیە لە پاراستنی ماف و ئازادییەکان و ئاسایشی هاوڵاتییان و پێویستە هەموو کەسێک پابەندی یاسا بێت و کەس لە سەرووی یاسا نەبێت\”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، \”پاڵپشت بەو ئەرکە یاساییەی کە دەزگای داواکاری گشتی هەیەتی لە پاراستنی سیستەمی هەرێم و چاودێری رەوایی (مراقبة المشروعیة) و پاراستنی ســەروەری یاسا وباش پیادەکردنی حوکمەکانی وچاودێری جێبەجێ کردنی بڕیارەکان بە پێی ماددە (١/یەکەم، چوارەم) لە یاسای داواکاری گشتی هەموارکراو، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی هەر فەرمان وبڕیارێکی دادگا دەسەڵاتی جێبەجێکردن پێویستە بەو پەڕی پەرۆشیەوە رەچاوی بنەما یاسایی و دەستووریەکان بکات لە پاراستنی گیان و کەرامەتی هاوڵاتیان وپاراستنی سامانی گشتی وتایبەتی ومافەکانی خودی تۆمەتباریش کە لە یاسا ودەستوردا هاتووە\”.

ئاماژە بەوەشکراوە، \”بۆ جێبەجێ کردنی فەرمان وبڕیارەکانی دادگا، یاسا ڕێ و شوێنی ئەوتۆی دیاری کردووە کە نەبێتە هۆکاری پشێوی و نا ئارامی و زیان گەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەتی هاوڵاتییان لە چوارچێوەی بنەما دەستووری و یاساییەکان، هەر لەم چوارچێوەیە زۆر گرنگە مافی ژیان و کەرامەت و ئازادی هاوڵاتییان پارێزراو بێت\”.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر هەموو دەزگاکانی راگەیاندن و خاوەنی پەیج و هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی بەرپرسانە و دوور لە ئاڵۆز کردنی زیاتر، مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە و لێکەوتەکانی بکەن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، \”فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی رادەسپێرین بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوەی شەوی 21 لەسەر 2025/8/22 و پاراستنی مافی هەمووان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور\”.

PM:03:56:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *