رێباز حەملان: وەفدێکی هەرێم لە بەغدایە و پێموایە ئەمڕۆ لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن دەکەن

بینەر: (1.1K)

\"\"

وێستگەنیوز_

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وەفدێکی هەرێم لە بەغدایە و پێموایە ئەمڕۆ لەسەر داهاتی نانەوتی رێککەوتن دەکەن.

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەفدی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی داهاتی نانەوتی، باج و رسومات لە بەغدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەی رابردوو وەفدی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر گومرگ رێککەوتن کە 50%ـی بۆ هەرێم بێت و 50%ـی بۆ بەغدا بێت.

رێباز حەملان پێی وایە \”ئەمڕۆ کۆتایی بە بابەتی داهاتی نانەوتی دێت و رێککەوتن دەکرێت\”.

PM:06:42:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *