یونامی‌: لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ هه‌ر كارێك بپارێزن كه‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

بینەر: (972)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق په‌یامێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی‌ لاله‌زار بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ \”نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یونامی) نیگه‌رانی خۆی له‌ پێشهاته‌ به‌رده‌وامه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌بڕێت\”.

یونامی‌ ده‌ڵێت: \”بەداخەوەین بۆ ئەو کەسانەی لە ئەنجامی پێكدادانه‌كه‌ی‌ ئه‌مدواییه‌ گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون\”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ \”یونامی داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن و خۆیان له‌ هه‌ر كارێك بپارێزن كه‌ ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌\”.

داواكاریشه‌ \”رێز له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بگرن و گه‌ره‌نتی‌ پرۆسەیەکی دادوه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ بكرێت به‌پێی‌ ده‌ستوور\”.

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

PM:03:46:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *