مەسرور بارزانی: پێویستە هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ئەو پێکدادانەی سلێمانی رابگیرێت

بینەر: (1.7K)

\"\"

وێستگەنیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژییەکانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، \”ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی روودەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت\”.

ئاماژەی بەوەکرد، \”لەگەل هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێن رشتن و توندوتیژی بگیرێت\”.

ئەم پەیامەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە، لەئێستادا لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی رووبەڕووبوونەوە هەیە لەنێوان هێزەکانی لالەزار و هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی.

AM:04:21:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 4
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *