هۆشداریی تەندروستی.. زۆر بەكارهێنانی خوێ زیان بە جگەر دەگەیەنێت

بینەر: (106)

زۆرجار باس لەوە دەكرێ كە زۆر بەكارهێنانی خوێ زیانی بۆ پاڵەپەستۆی خوێن دەبێت، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، زیانی خوێ تەنیا بۆ پاڵەپەستۆی خوێن نییە بەتەنیا، بەڵكو كاریگەریی نەرێنی لەسەر جگەریش دروست دەكات.

بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی “شەرق ئەوسەت”، زانیارییەكانی لە پێگەی “ڤێری وێڵ هێڵس”ی تەندروستی وەرگرتووە كە توێژینەوەكەی بڵاو كردووەتەوە، توێژەران باس لەوە دەكەن كە توێژینەكە لەسەر گیاندەر كراوە بەتایبەتی مشك، بەوە گەیشتوون، سیستمی خۆراكیی دەوڵەمەند بە سۆدیۆم، جگەر تووشی هەوكردن دەكات، وێڕای ئەوەی لە چەندان توێژینەوەی تریشدا باس لە زۆر بەكارهێنانی خوێ زیانمەندە.

توێژەران دووپاتی دەڵێن كە ئەركی گورچیلەكان رێكخستنی سۆدیۆم لە جەستەدایە، بۆیە سۆدیۆم كاریگەریی لەسەر پاڵەپەستۆی خوێن و ئاستی شلەمەنی لە جەستە و بەرگریی ئەنسۆلین و بەكتریای ریخۆڵە دەبێت، هەموو ئەوانە كاریگەریی لەسەر جگەر دروست دەكەن. بۆیە دووپات دەكەنەوە كە گرنگە رۆژانە كەمتر دوو هەزار میلیگرام سۆدیۆم بەكار بهێنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *