ڕۆژه‌كه‌ت به كاركردن كۆتایی دێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێكت بۆ وه‌رزشكردن هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه نه‌توانی جووڵه بكه‌ی، چونكه وه‌رزشكردن ته‌نیا پشكداری مانگانه‌ی نێو هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن نییه، ڕۆیشتن و هاتوچۆنكردن له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ناوماڵ ده‌كرێ یارمه‌تیده‌ر بێت له چالاككردنی جه‌سته‌ت له هه‌موو ڕۆژێكدا، بۆیه پێویسته زۆر دانیشتن له ماله‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی دنیا، چالاكی جه‌سته‌یی ته‌نیا له ڕاهێنانی ڕێكخراوی نێو هۆڵه‌كانی وه‌رزش كورت ناكرێته‌وه، به‌ڵكوو جووڵه‌كردن له شوێنی كار و هاتوچۆكردن له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه، چالاكییه‌كی زۆرباشه و باشتره له وه‌ستان و به‌ڕێكردنی كاته‌كانت به بێ هیچ جووڵه‌یه‌ك.
له‌وكاته‌ی خه‌ریكی ته‌له‌فۆنكردنی هاتوچۆ بكه و به‌سه‌ر په‌یژه‌دا سه‌ربكه‌وه و وه‌ره خواره‌وه، كاتێك ده‌ڕۆیت بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ له ماركێتی نزیك ماڵتان، ئۆتۆمبێل به‌كارمه‌هێنه و به پێی بچۆ بۆ ماركێت و كه‌لوپه‌كان بكڕه و بیگه‌یه‌نه‌ره‌وه ماڵ.












Leave a Reply