وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكەین و بۆ هەر لیترێك 250 دینارە

بینەر: (17)

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی دابەشكردنی نەوتی ماڵان بڵاو كردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی؛ ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رەزامەندیی بۆ دابینكردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بو هەرێم دەربڕی.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە ئەم بڕە نەوتە تەنیا 18%ی پێداویستیی هەرێمی كوردستان دابین دەكات كە پێویستی بە بڕی (268,710,600) لیترە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێك تەنیا 200 لیتر دابین بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزای شارەكانەوە بە میكانیزمێكی گونجاو و بە هەمان نرخی دابینكراو لە لایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كە 250 دینارە بۆ هەر لیترێك، دەست بە دابەشكردنی دەكات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتە و زیادكردنی بڕەكەی كە لەگەڵ پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بگونجێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *