بینەر:
(1.1K)
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه و بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی جی حه‌وت بڕیاری خستنه‌بازاڕی سووته‌مه‌نی كۆگه‌كراوی خۆیان دا.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت ئه‌مڕۆ دووشه‌م 35 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 101 دۆلار و 90 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس 62 سه‌نت دابه‌زی و به 90 دۆلار و 49 سه‌نت فرۆشرا.
هۆی پاشه‌كشه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی جی حه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له خستنه بازاڕی 100 ملینۆ به‌رمیل گاز و نه‌وتی خامی ئه‌مباركراو، له یه‌ده‌گی تایبه‌ت بۆ باری له ناكاو، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش ڕێژه‌ی نه‌وت و گاز له بازاڕ زیاد ده‌كات، به‌مشێوه‌یه‌یش نه‌وت زۆر ده‌بێ و نرخه‌كه‌یشی ورده ورده داده‌به‌زێت.
















Leave a Reply