100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار

بینەر: (975)

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهۆی دەنگۆیەك بەخێرایی بەرز بووەوە، بەمەیش نرخی 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دینار.

ئەمڕۆ دووشەم پێنجی تشرینی یەكەم، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە “وشە”ـی راگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی سلێمانی و هەولێر گەیشتووەتە 160 هەزار و 250 بۆ 160 هەزار و 300 دیناری عێراقی، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی مامەڵەكردن لە بازاڕەكەدا بەتەواوی سڕ بێت.

ئەو خاوەن نووسینگەیە گوتی، بەشێكی بەرچاوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، دەگەڕێتەوە بۆ دەستكاریی دەڵاڵەكان و بڵاوبوونەوەی هەواڵ لەبارەی گۆڕینی بەهای دینار لە بانكی ناوەندیی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *