رارایی و سترێسی بەردەوام چۆن كار لە دڵ دەكەن؟

بینەر: (7)

دڵ سەرەكیترین و گرنگترین ئەندامەكانی لەشە، چەندان هۆكار كار لە تەندروستی دڵ دەكەن و تووشی چەندان كێشە دەبێتەوە، تەندروستی گشتیی مرۆڤ بە تەندروستی دڵییەوە بەستراوەتەوە و وەستانی دڵ واتە نەمانی ژیان، جیا لە هۆكارە جەستەییەكانی دەبنە كێشە بۆ دڵ، رارایی و سترێسی بەردەوامی رۆژانەی كار لە تەندروستی دڵ دەكەن و دەبنە هۆی لاوازكردن و پەككەوتنی.

توێژەران لە كۆلێجی ئیمپریال لە لەندەن داتای زیاتر لە 488 كەسیان لە بەریتانیا شی كردەوە، لەبارەی وێنەی تیشكی دڵ و ئاماژەكان بۆ بوونی هەوكرنی خوێن و كێشە بۆماوەییەكان و ئاستی چەوری لە لەش و 169 هۆكاری تری ژینگەیی و كۆمەڵایەتی، توێژینەوەكە سەرنجی خستە سەر هەوكردنی درێژخایەنی لەش، كە سیستمی بەرگری لەش بە بەردەوام بە چالاكی دەمێنێتەوە و پێشتریش باسی ئەوە كرابوو كە بەو هۆیەوە كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن دروست دەكات.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەری خست كە بەرزی ئاستی هەوكردن پێوەستە بە بچووكی قەبارەی ژوورەكانی دڵ و ئەستووربوونی دیوارەكانیان، جیا لە كەمبوونەوەی ئەو بڕە خوێنەی دڵ لە هەر ترپەیەك پاڵی دەدات، ئەو گۆڕانكارییانەش پێش تووشبوون بە پەككەوتنی دڵ روودەدەن، دەركەوت پێوەندییەك لە نێوان زیادبوونی ئاستی هەوكردن و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە چەك كێشەیەكی مەترسیداری دڵ هەیە، وەك دڵەنۆرە و سەكتەی مێشك.

زیادبوونی هەوكردن لە لەش پێوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەیە، لەوانە دابڕانی كۆمەڵایەتی و دەروون و دڵتوندی و سترێسی بەردەوام، جیا لە جگەرەكێشان و كەمجووڵانەوە و وەرزشنەكردن و شێوانی نوستن و سیستمی خۆراكی ناتەندروست و پیسبوونی هەوا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *