عێراق پشكی كوردستانی بە 12.70% لە بودجەدا داناوە

بینەر: (3)

پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق كراوە، وەزیری دارایی عێراق رێگەی نەداوە كەس سەیری ناوەڕۆكەكەی بكات تا دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكان عێراق، پشكی كوردستانی كەم كردووەتەوە 14% دیاری نەكردووە.

ئەمڕۆ دووشەم 28ـی ئەیلوول، رێبوار خۆشناو شارەزای ئابووری، بە “وشە”ـی راگەیاند، تا ئێستە غەیری ئەو لیژنەیەی گفتوگۆیان كردووە، رێگە نەدراوە كەس ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسای بودجە ببینێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، دڵنیام عێراق ئامادە نییە پشكی هەرێمی كوردستان بە 14.14% دیاری بكات، بەڵكو رێژەكەی كۆن دیاری دەكات یان شتێك لەو زیاتر دەكات، هەروەها ئەوەی باس دەكرێت سێ‌ پۆینتی زیاد كردووە.

روونی كردەوە، دەبێ لە پەرلەمانی عێراق شەڕی لەسەر بكرێت كە پشكی راستەقینەی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت كە 14% زیاترە، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستانیش سەردانی بەغدا بكات بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *