ئومێد خۆشناو: ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەستی پێ كردووە

بینەر: (3)

پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاریی پێویست كراوە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە هەوڵدایە بۆ دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، هیواخوازین بەغدا وەك ساڵانی ڕابردوو مامەڵە نەكات و نەوتی سپی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكات، پشكی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق دابین بكات.

ئەوەشی گوت، جیا لە هەوڵەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ لایەنی عێراقی، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپاردووە، نەوتی سپیی ماڵان دابین بكات و دابەشی بكات، تەنانەت ئەگەر بەغداش پشكی هەرێمی كوردستان دابین نەكات.

بەگوتەی ئومێد خۆشناو، پرۆسەی دابەشكردنەكە بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت و دواتریش دەگاتە سەنتەری شار و شارۆچكەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *