لە چوارچێوەی بەردەوامیی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەم ٢٨ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەكە، بە بڕی زیاتر لە 392 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبای لە شارۆچكەی سەیدسادق جێبەجێ كرد.
پرۆژەكە چەند بڕگەیەك لە خۆ دەگرێت كە بریتین لە؛
-دەركردنی فیدەری (19)ی كارەبای بەردەوام بۆ ڕووناكردنەوەی شەقام و گۆڕەپانی ناو (نەخۆشخانەی حەسار) و (سەرچاوەی ئاوی حەسار).
-گۆڕینی سەرجەم ڕووناككەرەوەكانی تۆڕی ڕووناكیی ناو شارۆچكەكە.
پڕۆژەكە لەلایەن بەشی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدساق سەرپەرشتی كراوە، لە ماوەی 190 ڕۆژدا جێبەجێ كراوە و ئێستە لە كاردایە.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پلانی وایە بەشێكی زۆری پڕۆژەكانی پێش هاتنی وەرزی زستان تەواو بن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و هاوبەشانی كارەبا تووشی كێشە و گرفت نەبن.
















Leave a Reply