دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بۆرییه‌كی غاز له نێوان ناوچه‌ی شولا و پارێزگه‌ی دێرزووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ته‌قییه‌وه و كۆمپانیای پترۆلی سووریایش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه سروشتی نه‌بووه و به‌هۆی كاری تێكده‌رانه‌وه بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی سووریا “سانا” له زاری هیشام سالح به‌رپرسی كه‌رتی غاز له كۆمپانیای پترۆلی سووریا بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه و ئاگری زۆره‌وه به‌ردانه‌وه‌ی غاز له كارگه‌ی جبسه به ئاراسته‌ی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با وه‌ستێنرا.
زیاتر گوتی، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و شوێنی ئاگركهوتنهوهكهیان گه‌مارۆ دا، تا ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات، دواتر به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، له‌گه‌ڵ وه‌ستانی به‌ردانه‌وه‌ی غاز به نێو بۆرییه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی غاز له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ئاسانتر بوو و به په‌له كۆتایی پێ هێنرا.
















Leave a Reply