ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا و بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی به‌رچاوی تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ گرژی و پێشهاتێكی گه‌وره له كۆتایی هه‌فته ڕووی نه‌دا و جۆرێك له دڵنیایی و جێگیری له په‌ڕینه‌وه‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان به گه‌رووی هورمز بوونی هه‌یه.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌یش به ده‌رفه‌تێكی دیپلۆماسی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له یه‌كتر و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئارامی و جێگیری و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن ده‌ست پێ بكاته‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته 101 دۆلار و 71 سه‌نت و دوو دۆلار و 16 سه‌نت دابه‌زی، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساس به‌رمیلێكی گه‌یشته خوار 100 دۆلار و به 98 دۆلار و 15 سه‌نت فرۆشرا.
















Leave a Reply