لیژنەی دارایی عێراق تاوتوێكردنی حیساباتی كۆتایی ساڵانی پێشوو تەواو دەكات

بینەر: (939)

لەوكاتەی وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراقە، لیژنەی دارایی پەرلەمان رای گەیاند كە رێوشوێنەكانی تاوتوێكردنی حیساباتی كۆتایی ساڵانی رابردووی دارایی تەواو كراوە و وەك ئامادەسازییەك بۆ پەسندكردنی بەر لە دەنگدان لەسەر بودجەی گشتیی 2027ی عێراق.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێك ئاماژەی كرد كە لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆكایەتیی عودەی عەواد و ئامادەبوونی هەموو ئەندامەكانی، ئەمڕۆ دووشەم كۆبووەتەوە و تاوتوێی راپۆرتی حیساباتی كۆتایی ساڵانی دارایی پێشووی كردووە.

روونی كردەوە، لیژنەكە رێوشوێنەكانی پێوەست بە حیساباتی كۆتایی تەواو كردووە وەك ئامادەسازییەك بۆ پەسەندكردنیان، ئەوەش پێویستییەكی یاسایی و داراییە بۆ پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودحەی 2027ی عێراق لە پەرلەمان، لیژنەكە باسی گرنگیی تەواوكردنی تاوتوێكردنی حیساباتی كۆتایی و پێداچوونەوە لە داتا و زانیارییە داراییەكانی پێوەست بە وان كردەوە، بەو شێوەیە رێوشوێنەكان بۆ پەسندكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو وردتر دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *