ئیدارەی ئەمەریکا پێشنیازی دروستکردنی سندووقێکی نوێی وەبەرهێنانی بە بەهای 10 ملیار دۆلار بۆ کەرتی وزە کردووە، واشنتن دەیەوێت عێراق وەک یەکێک لە هاوبەشە سەرەکییەکان بەشداری لەم سندووقەدا بکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گەرووی هورمز.
میدیاکانی ئەمەریکا لە زاری بەرپرسانی واشنتن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بڵاویان کردووەتەوە، سندووقە نوێیەکە بڕی پێنج ملیار دۆلار لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی کەرتی وزە دابین دەکات، هەروەها ئەمەریکا داوای لە هەشت وڵاتی هاوبەشی لە ناوچەکە کردووە کە بریتین لە عێراق، سعوودیە، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، کوێت، عومان و ئوردن، تا ئەوانیش بە هەمان شێوە بڕی پێنج ملیار دۆلار دابین بکەن.
کۆکردنەوەی ئەم بەشدارییانە دەبێتە هۆی دروستکردنی سندووقێکی وەبەرهێنان بە بەهای 10 ملیار دۆلار کە بە “هاوبەشی بۆ متمانە و بونیادنانی هاوپەیمانی” دەناسرێت. بەرپرسانی ئەمەریکاش ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێشتا گفتوگۆکان لەسەر سندووقەکە بەردەوامن و بەشداریی عێراق و وڵاتانی تریش بەتەواوی یەکلا نەبووەتەوە.
پێشنیازەکە وەک دانپێدانانێکە بەوەی ململانێکانی حەوت مانگی ڕابردوو، بازاڕەکانی وزەی جیهانیان شڵەژاندووە و زیانێکی زۆریان بە بۆری و پاڵاوگەکانی ناوچەکە گەیاندووە. لە بەرانبەردا، هەندێک لە بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیان وایە ئەم دەستپێشخەرییە هەوڵێکی واشنتنە بۆ کەمکردنەوەی گرنگیی ستراتیجیی گەرووی هورمز و پێشاندانی هاوپشتیی نێوان ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.
هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە کە دروستکردنی سندووقێک بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی وزە پێش گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاران، ڕەنگە کارێکی پێشوەختە بێت، چونکە ئەگەری هەیە جارێکی تر ژێرخانە نوێیەکە بکرێتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
سندووقە پێشنیازکراوەکە لەلایەن دامەزراوەی دارایی گەشەپێدانەوە بەڕێوە دەبرێت، کە ئاژانسێکی فیدراڵییە و هاوئاهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت دەکات بۆ پشتیوانیکردنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا. تێچووی چاککردنەوەی ژێرخانی وزە لە ناوچەکەدا بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
فهیسبووك و ئینستاگرامی ههزاران بهكارهێنهر وهستا ئۆباما هۆشداری لە گەشەسەندنی خێرای ژیریی دەسکرد دەدات
زۆرترین خوێنراو
ئەمەریکا عێراق دەخاتە ناو سندووقێکی 10 ملیار دۆلارییەوە بۆ کەرتی وزە پڕۆژەیەكی گرنگی ژینگەیی لە هەولێرەوە دەست پێ دەكات و سەرانسەری كوردستان دەگرێتەوە وەزارەتی نەوت: ڕۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكەین
ئابووریناسێك: دۆلار زۆر بەرز بووەتەوە دەبێت بانكی ناوەندی بێتە دەنگ نرخی دۆلار بەبێ هۆ گران كرا پڕۆژەی ڕووناكی سیستمی قیست بۆ دانەوەی قەرزی كۆنی كارەبا دەست پێ دەكات
















Leave a Reply