سه‌ره‌ڕای باسكردن له ده‌ستكردنه‌وه به گفتوگۆكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ڕۆژانی ڕابردوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م دووباره نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت دۆلارێك و پێنج سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 101 دۆلار و 49 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساس 67 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 95 دۆلار و چوار سه‌نت فرۆشرا.
تیم وۆته‌ر گه‌وره شیكه‌ره‌وه‌ی بازاڕ له كۆمپانیای كه‌ی سی ئێم ترادی گوتی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هۆكاره‌كه‌ی بۆ پڕنه‌بوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پێویستییه‌كانی دنیا به وزه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی نییه له نرخی بازاڕ و ناجێگیره و ئه‌گه‌ری دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخه‌كه زۆره، ئه‌گه‌ر هه‌ستیاری به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران جارێكی تر سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
















Leave a Reply